English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگیان لەبارەی هەڵبژاردنەوە دا
2023-03-11 [04:01 AM]

ZNA-هەولێر


لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن چەند بڕیارێکی گرنگ درا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11ـی 03ـی 2023 دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییە کوردستانیەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئامادەکاری و لێکتێگەیشتن بۆ هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی پەیوەست بە هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن گفتوگۆی ڕاشکاوانەی لەبارەوە کرا و لەسەر ئەم بابەت و تەوەرانەی خوارەوە بڕیاری پێویست وەرگیرا:-

1- سیستەمی چوار بازنەیی بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

2- تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکرێتە بنەما بە هەموو پێداویستییەکانیەوە.

3- داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی فیدراڵ بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ڕێژەی کورسی پارێزگاکان.

4- کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان.

5- سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکان لە ناوەوە و دەرەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدەن.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad