English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ربه‌ست له‌زگین: پارتی له‌گه‌ڵ سازانی نێوان لایه‌نه‌كانه‌
2023-03-11 [04:03 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پارتی كرده‌وه‌ بۆ دروستكردنی كۆده‌نگی و سازان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (11ـی ئادار/مارسی 2023)، سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، وه‌كو پارتی هه‌موو كاتێك ده‌ستپێشخه‌رن و هه‌وڵیانداوه‌ كۆده‌نگی و سازان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئه‌نجام بدرێت.

له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی روونیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ سلێمانی و هه‌ولێریش هه‌یه‌ به‌و ئامانجه‌یه‌ كه‌ لایه‌ن و پێكهاته‌كان بگه‌نه‌ سازانێك تاوه‌كو له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ست له‌زگین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته‌ له‌م مانگه‌دا رێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ ئاماده‌سازی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكات و سوود له‌وكاته‌ كه‌مه‌ی ماوه‌ وه‌ربگیرێت.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad