هەولێر ZNA هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستانكۆبوونه‌وه.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی و پارتی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری،پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه و پرسیهه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنەکان.
پێشبینی ده‌كرێت ده‌ره‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ببرێته ناو په‌رله‌مانی كوردستان و له‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان،سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك دیاری بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان،بۆ دوو مه‌به‌ست، یه‌كه‌م، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، دووه‌م، هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن.
دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌باته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندیاری بكات.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |