English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەنگال... بە گوژمەی ٢٥٠ ملیار دینار چەندین پرۆژە لە شەنگال ئەنجام دەدرێت
2023-03-11 [04:20 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە ٢٥٠ ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ قەزای شەنگال، ئەگەر گروپە چەکدارەکان رێگری نەکەن ئەوە شەنگال ئاوەدان دەکرێتەوە.


مه‌حما خه‌لیل، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە ئەگەری مانەوەی گروپە چەکدارەکان حکومەت ناتوانێت پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شەنگال ئەنجام بدات، ئەم سال بە گوژمەی ٢٥٠ ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ قەزای شەنگال، ئەگەر گروپە چەکدارەکان رێگری نەکەن ئەوە شەنگال ئاوەدان دەکرێتەوە.

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شەنگال ئەنجام دەدرێن، کار لەسەر ئەوە کراوە لە بودجەی سالی ٢٠٢٣ی عێراق زیاتر گرنگی بە قەزای شەنگال بدرێت و خەلکی زیانلێکەوتوو قەرەبوو بکرێنەوە، کە لە ئەنجامی ھئرشی تیرۆرستانی داعش لە سالی ٢٠١٤ زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، بۆیە دەبێت قەرەبوو بکرێنەوە و رێکەوتنامەی شەنگال بچێتە واری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو دۆخی شەنگال ئاسایی ببێتەوە و بتوانن خزمەتگوزاری ئەنجام بدەن.


ھەروەھا مه‌حما خه‌لیل، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە چوار ھەزار زیانلێکەوتووی قەزای شەنگال قەرەبوو دەکرێنەوە، ھەموو ھەولێک دەدەین بۆ گەرانەوەی ژیانی ئاسایی ھاولاتیان لە قەزای شەنگال، ھەروەھا دابینکردنی ھەلی کار بۆ ھاولاتیانی قەزای شەنگال، ئێمە ھیوادارین گروپە چەکدارەکان قەزای شەنگال چۆل بکەن بۆ ئەوەی خەلک بتوانێت دەست بە ژیانی خۆیان بکەنەوە و شارەکەیان ئاوەددان بکەنەوە.

 

 

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad