ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 27ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی بووە میوانی یانەی لیستەرسیتی.
لە ئەنجامدا یاریەکەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 11 بن چێلوێل گۆڵی یەکەمی بۆ چێڵسی تۆمارکرد،
بەڵام لیستەرسیتی دوای چەند هەوڵێک لەخولەکی 39 لەڕێگەی باتسۆن داکاوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، دواتریش لەخولەکی 6ی کاتی زیادکراوی تایمی یەکەم جاک هاریسۆن بەهەڵە گۆڵی دووەمی چێڵسی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا یانەی چێڵسی لە خولەکی 78 ماتیۆ کۆڤاسیچ گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە یاریەکی تریشدا یانەی تۆتنهام هۆتسپێر میوانداری یانەی نۆتینگهام فۆرێستی کرد و یاریەکەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.
بەم سەرکەوتنە، یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لەپلەی دەیەمی ڕیزبەندیدایە و تۆتنهامیش لەپلەی چوارەمدایە و خاوەنی 48 خاڵە.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |