ZNA-هەولێر
رۆژی سێشەممە7ی3ی2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە رۆژی چوارشەممە 8ی3ی2023،دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران دەكرێت. بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەكشەممە 12-3-2023 مووچەی یەكەی 70 و 80 دابەش دەكرێت ، و سبەی دووشەممە 13-3-2023 مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت. هەروەها رۆژی 30ی3ی2023 بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە ،دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران كۆتایی دێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad