ZNA-هەولێر
تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیا له‌رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، لە شەوی رابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە هه‌زار و 300 کۆچبەری نایاساییان رزگارکردووه.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بەوە کراوە، بە پاڵپشتی یەکە ئەمنییەکانی دیکەی وڵاته‌كه سەرەڕای بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا، 500 کۆچبەر له بەلەمێکدا و 379 كۆچبه‌ری دیكه لە بەلەمێکی دیكه‌دا رزگاركراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی شەوی هەینی 487 کۆچبەریان لە کەناراوەکانی کرۆتۆن رزگارکردووە و بردوویانن بۆ بەندەرەکە.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن له دووری 100 میل لە لە كه‌ناراوه‌كانی شارۆچکەی رۆسێلا ئایۆنیکا لە باشوور ئه‌نجامدراوه و كۆچبه‌رانی سه‌ر دوو به‌له‌م رزگاركراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەری نایاسایی دوای پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا. ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوونه‌ته وڵاتەکە گەیشتووەتە 17 هەزار و 592 کۆچبەر.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |