ZNA-هەولێر
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکراوە، ھەروەھا و دەست بەسەر سێ کیلۆگرام ماددەی کریستاڵدا گیراوە.
ئهمڕۆ یهكشهممه (12ـی ئادار/مارسی 2023)، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا لە ناوچەی کەڕادە ناوەڕاستی بەغدا، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کراوە.
راشیگەیاندووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ھەروەھا دەست بەسەر سێ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |