هەولێر - ZNA وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، داوا له ئه‌ڵمانیا ده‌كات به‌خێرایی ته‌قه‌مه‌نیان بۆ دابین بكەن، هه‌روه‌ها مه‌شق و راهێنان به فڕۆكه‌وانه ئۆكرانییه‌كان بۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رۆژئاوا بكات.
ديميترى كۆلیبا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا بە رۆژنامه‌ی "بێڵد ئیم زۆنتاغ"ی ئەڵمانی راگەیاند، کەمی تەقەمەنی کێشەی ژماره‌یه‌كه كه رووبەڕووی ئۆکرانیا دەبێتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشه‌كانی رووسیا.
كۆلیبا ئاماژەی بەوەشکرد، له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه مانگی رابردوو به‌رێوه‌چوو، كۆمپانیاكانی چه‌كی ئه‌ڵمانیا پێان راگه‌یاندووه، ئه‌وان ئاماده‌ن چه‌كیان راده‌ست بكه‌ن، به‌مه‌رجێك حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا واژۆی له‌سه‌ر بكات.
له‌باره‌ی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگیانه‌ی كه هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیان داوه راده‌ستی ئۆكرانیای بكه‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕێ ناكه‌ین به‌م زووانه پێمان بدرێت، به‌ڵام به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت، پێویسته راهێنان به فڕۆكه‌وانه ئۆكرانییه‌كان بكرێت و تاوه‌كو بڕیاره‌كه درا ئاماده‌بن".
روونیشیکردەوە: "ئەگەر ئەڵمانیا راهێنان بە فڕۆکەوانانی ئۆکرانی بکات، ئەوە دەبێتە پەیامێکی روون بۆ بەشداری سیاسییەکەی".
ئەم هەواڵە 76جار خوێندراوەتەوە |