ZNA - هەولێر
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاڕ تی بانک رایگەیاند، سیستمی راکێشانی پارە لە ئاڕتی بانک گۆرانکاری بەسەردا نەهاتووە و هاوڵاتیان دەتوانن بە دۆلار و دیناریش پارە راکێشن.
هەمیلە گەردی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاڕ تی بانک بە کوردستان24ی راگەیاند، هیچ کێشەیەک لە ئامێرەکان نییە و سیستمی راکێشانی پارە لە ئاڕ تی بانک گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و هاوڵاتیان دەتوانن بە دینار و دۆلاریش پارە رابکێشن، ئەوەشی دەوترێت تەنیا دەنگۆیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دەنگۆیەک بڵاوبووەوە، گوایە چیدی هاوڵاتیان ناتوانن لە ئاڕتی بانک پارە بە دۆلار رابکێشن و تەنیا دیناریان پێ دەدرێت.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |