هەولێر ZNA دوای پشووەکانی هەفتە، بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر 189 ملیۆن دۆلاری بۆ حەواڵە و نەختینە خستەڕوو. 100 دۆلاریش لە بازاڕدا 157 هەزار و 550 دینارە.
رۆژی یەکشەممە، 12ـی ئاداری 2023، بانکی ناوەندیی عێراق 189 ملیۆن و 289 هەزار و 340 دۆلاری خستەڕوو؛ 111 ملیۆن و 689 هەزار و 340 دۆلاری بۆ حەواڵە و 77 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاریشی بۆ نەختینە.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە کاژێر 12:40، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهای 100 دۆلار 157 هەزار و 500 دینارە، لە کاتێکدا بەیانیی ئەمڕۆ 200 دینار کەمتر بوو.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |