English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ولاتی چین ھەزاران قوتابخانە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دروست دەکات
2023-03-12 [03:07 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە لە چوارچێوەی گرێبەستی عێراق لەگەڵ وڵاتی چین بڕیارە ھەزاران قوتابخانە لەلایەن چینەوە لە عێراق دروست بکرێن، ژمارەیەک لەو قوتابخانانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەبن.

دکتۆرە نەھلا قادر ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە چوارچێوەی گرێبەستی عێراق لەگەڵ وڵاتی چین بە چەند قۆناغێک ھەزاران قوتابخانە لەلایەن وڵاتی چینەوە لە عێراق دروست دەکرێن و لە قۆناغی داھاتوو پشکی ھەرێمی کوردستانیش لەنێو ئەو قوتابخانانە دەبێت، کە بڕیارە وڵاتی چین لە عێراق دروستیان بکات، پێشتر ھەرێمی کوردستان پشکی نەبوو لە دروستکردنی ئەو قوتابخانانە، بەڵام لە قۆغانی داھاتوو پشکی ھەرێمیشی تێدایە و سەدان قوتابخانە بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن.

ھەروەھا دکتۆرە نەھلا قادر ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەیەک لەبارەی دروستکردنی قوتابخانەکان لە چوارچێوەی ڕێکەوتن لەگەڵ چین بەڕێوە چووە و تێیدا ڕەزامەندیی نیشان داوە لە قۆناغی داھاتوو ھەر ژمارەیەک دروست بکرێت پشکی ھەرێمی کوردستانیشی تێدا دەبێت و ڕەزامەندییشی وەرگیراوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad