English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییه‌ك بۆ به‌شێك له‌ مووچه‌ خۆران
2023-03-12 [03:49 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسێكی ژمێریاری خانەنشینی، 20 هەزار خانەنشینی شارستانی ئاگادار دەكاتەوە، كە شوێنی دابەشكردنی مووچەكانیان دەگۆڕدرێت و دەشڵێت: ”ئەوەی فۆڕمی ساڵانە نەگەڕێنێتەوە مووچەی پێ نادرێت.“

سارا حەمەنەجیب، بەڕێوەبەری ژمێریاری خانەنشینیی سلێمانی،  رایگەیاند: "بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای چاکسازی و یەكخستنەوەی بانكەكان و كەمكردنەوەی رۆتین و ئاسانكاری بۆ مووچەخۆران، بانكەكان ژمارەیان كەمكراوەتەوە و هەر دوو بانكێك كراون بە یەك بانك."

ئەوەشی خستە ڕوو، بەهۆی یەكخستنەوەی دوو بانك، مووچەی خانەنشینانی شارستانی شوێنەكەی دەگۆڕدرێت، گوتیشی: "ئاگاداری هەموو ئەو خانەنشینانە دەكەینەوە، كە مووچەیان لە بانكی پیشەسازییە، مووچەكانیان گواستراوەتەوە نێو بانكەی تەرمیناڵی شارەزوور."

جەختی كردەوە، ئەو خانەنشینانە مووچەی مانگی دوویان لە تەرمیناڵی شارەزوور پێ دەدرێت، كە ژمارەیان 20 هەزار خانەشینی شارستانییە.

بەڕێوەبەری ژمێریاری خانەنشینیی سلێمانی جەختی كردەوە، هەر خانەنشینێك فۆڕمی ساڵانە نەگەڕێنێتەوە، مووچەی پێ نادرێت، گوتیشی: "بۆ مووچەی مانگی شوبات، دەبێت خانەنشینان ئەو فۆڕمەی پێیان دراوە بیگەڕێننەوە بۆ بانك، ئەگەرنا مووچەیان بۆ خەرج ناكرێت."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 1243جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad