ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی 27ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی فولهام میوانداری ئارسناڵی پێشەنگی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا توانیان یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە فولهام بباتەوە.
ئارسناڵ سێ گۆڵەکەی لە تایمی یەکەم و لە خولەکەکانی 21، 26 و دوو خولەکی کاتی زیادکراودا لە ڕێگەی هەریەکە لە گابریێل ماگالیس، مارتینێلی و ئودیگارد تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و سەرەنجام یاریەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە یاریێکی تردا یانەی یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری ساوسامپتۆنی کرد،
یاریەکە بە یەکسانبوون بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە، یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد و مان یونایتدیش 50 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە،
فولهامیش 39 خاڵی هەیە و لە پلەی هەشتەمدایە، هەرچی ساوسامپتۆنە 22 خاڵی هەیە و لە پلەی کۆتاییە.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |