ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەى 26ى خولى تۆپى پێى ئیتاڵیا، یانەى ڕۆما میواندارى یانەى ساسۆلۆى کرد.
لە ئەنجامدا ڕۆما لە نێو یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ شکستی هێنا.
هەر لە تایمی یەکەمدا ساسۆلۆ دەستپێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکەکانى 13 و 18 و 45 و 75دا لەڕێگەی هەریەکە لە ئەرماندى لۆریۆنت دوو گۆڵ و دۆمینیکۆ بیراردى و ئەندریا پینامۆنتى تۆمارکرد.
گۆڵەکانى ڕۆماش یاریزانان نیکۆلا زالیفسکى و پاولۆ دیبالا و جۆرجینیۆ فیناڵدۆم لە خولەکەکانى 26 و 50 و 94دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، یانەی ڕۆما بە 47 خاڵ بۆ پلەى پێنجەمى ڕیزبەندى خولەکە دابەزى، ساسۆلۆش بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەى 13دێت.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |