هەولێر : ZNA
لەگەڵ ئەوەی هەندێك حەز بە خواردنەوەی قاوە دەكەن بێ هیچ تامێكی دیكە، بەڵام كەسانێك هەن حەز دەكەن شیر تێكەڵی قاوەكانیان بكەن، بەڵام ئەم كارە لەروی تەندروستییەوە چ كاریگەرییەكی هەیە. بە پێی توێژینەوەیەكی ئەڵمانی- دانیماركی، تێكەڵكردنی شیر و قاوە، یارمەتی جەستە دەدات كە دژی هەوكردن بەرگری پەیدابكات، كە ئەو هەوكردنە هۆكارە بۆ توشبون بە نەخۆشییەكانی ئەلزەهایمەر و شەكرەی جۆری دوەم. بە پێی توێژەرانی ئەو توێژینەوەیە كە لە زانكۆی كۆپنهاگن لە دانیمارك و زانكۆی تەكنیكی لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، زیادكردنی بڕێكی كەم لە شیر بۆ ناو قاوە باشترین هەڵبژاردنە، چونكە قاوە ماددەی پۆلیفینۆڵزی تێدایە، كە دژە ئۆسكانە و خانەكانی جەستە دەپارێزێت، هەروەها شیر ئامینۆ ئەسیدی تێدایە، كە رۆڵی دژە هەوكردن دەبینێت، تێكەڵكردنی هەردوكیان پێكەوە جەستە لە هەوكردن دەپارێزێت. هەروەها لەو توێژینەوەیەش ئەوەی ئاشكراكراوە، شیر و قاوە سودەكانی دو هێندەن بۆ رێگریكردن لە هەوكردنی خانەكانی بەرگری جەستە، ئەمەش جەستە دەپارێزێت لە نەخۆشییەكانی ئەلزەهایمەر، پاركینسن، شەكرەی جۆری دوەم.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad