هەولێر : ZNA هەموان ئارەزو دەكەن جەستەیان رێك و تەندروستبێت، بەڵام هەوڵدان بۆی رەنگە زۆر ئاسان نەبێت و پێویستی بە هەوڵبێت، مەرج نییە بە سەختی هەوڵبدەیت، دەكرێت چەند گۆڕانكارییەكی بچوك و سادە زۆرشت بگۆڕێت و كێشت كەمبەیتەوە، ماڵپەڕی timesofindia ئەو گۆڕانكاریانەی بڵاوكردوەتەوە. 1.
بۆ ماوەی 55 خولەك، لە پێنج رۆژی هەفتەیەكدا وەرزش بكە، مەرج نییە ئەم وەرزشە لە جیم بكەیت، دەكرێت لە ماڵەكەی خۆت، پاركێك یان هەرشوێنێكی دیكە بكەیت
. 2. بەیانیان ژەمی گەورەبخۆ، چونكە سودی زۆرە، بەهیچ شێوەیەك ژەمی بەیانیان فەرامۆش مەكە، با ژەمەكەت سپێنەی هێلكەی تێدابێت
. 3. ژمارەی ئەو كالۆریانە بزانە كە دەیخۆیت، چونكە قەڵەوبونی تۆ پەیوەندی بە ژمارەی ئەو كالۆریانە هەیە كە دەیخۆیت نەك ئەو بڕەی دەیخۆیت، دەكرێت ژەمێكی بچوك كە كالۆری زۆری تێدابێت، قەڵەوترت بكات لە ژەمێكی گەورە كە كالۆری كەمی تێدابێت
. 4. ئاو زۆر بخۆرەوە، چونكە ژەهری جەستە فڕێدەداتە دەرەوە و وزەت پێدەدات، لایەنی كەم هەشت پەرداخ ئاو بخۆرەوە
. 5. میوە بخۆ، تا گەدەت پڕ دەبێت، چونكە یارمەتی بچوكبونەوەی گەدەت دەدات و هەستی ئارامیت پێدەبەخشێت.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |