ZNA : هەولێر مایۆنیز وەک پێهاتەیەکی سەرەکی لە بەشێکی زۆر خواردنە خێراکاندا بەکاردەهێنرێت، وەک هەموو خوادنێکی دیکە ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە
. بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا”، زیادەڕەویکردن لە خواردنی مایۆنیزدا ئەم زیانانەی دەبێت
: -دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی شەکر لەخوێندا، ئەوەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاددەکات. -کالۆری زۆرە و ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی کێشە .
-زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی بەرزی پەستانی خوێن، کە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات
. -زۆر بەکارهێنانی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ.
-لەوانەیە ببێتە هۆی سەرئێشە و دڵتێکەڵهاتن.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |