هەولێر ZNA شەوی یەکشەممە رووداوێکی هاتووچۆ لە زینی وەرتێ روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەلایەنی کەمەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەکە بووە، وەرگەڕاوە.
رووداوە هاتووچۆکە لە پێچەکانی زینی وەرتێ بە دیوی رانیەدا روویداوە. ئەو کەسانەی کە تەرمەکانیشیان گوێزراوەتەوە، دوو ژن و دوو منداڵ و پیاوێکی بەتەمەن بوون.
ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، 9 کەسی تێدابووە کە سەر بە یەک خێزان بوون. چوار کەسی دیکەیش برینداربوون. بریندار و تەرمەکانیش بۆ نەخۆشخانەکانی رانیە گوێزراونەتەوە.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |