ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیک بلباو میوانداری یانەی بەرشلۆنەی کرد.
لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئەتلەتیکی خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 46 دا یاریزان ڕافینیا توانی گۆڵێک بۆ بەرشەلۆنە تۆماربکات.
لە تایمی دووەمدا دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن و سەرەنجام یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە، بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 65 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد و بلباویش 33 خاڵی هەیە و لە پلەی 9 دایە.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |