ZNA : هەولێر فستق خوارنێكی كۆنەو شوێنی سەرەكی چاندنی ئاسیایە، كە لەسوریاو ئێرانو توركیا بەرهەم دەهێنرێت.
فستق پێكهاتووە لەئاو ، پرۆتین ، رۆن ، ئارد ، سلیلۆزو زۆر دەوڵەمەندە بەماددە خوێیەكان كەبریتین لەفسفۆر ، پۆتاسیۆم ، سۆدیۆم . هەروەها ڤیتامین (A .
سودەكانی خواردنی فستق:
1. مێشك چالاك دەكاتو لەبیرچوونەوە كەم دەكات، وادەكات مرۆڤ رادەی هۆشیاری زیادبكاتو زیرەك بێت لەبواری بیركاریو تێگەیشتنو لەبەركردن.
هەروەها هەڵدەستێ بەچالاككردنی سوڕی خوێن لەمێشكدا ، كەرێگە دەگرێت لەجەڵتەی مێشك. هەروەها دەتپارێزێ لەنەخۆشی باركنسۆن (لەرزۆكی).
2. سەرچاوەیەكی باشە بۆ دروستكردنی هێزو وزەبەخشە بۆ لەش.
3. لەگورچیلەدا وادەكات بەردی گورچیلە دروست نەبێتو رمل كەم دەكاتەوەو یارمەتی چالاكیەكانی دەدات.
4. گەدە بەهێزدەكاتو وادەكات خواردن لەگەدەوە نەگەڕێتەوە بۆ سورێنچكو رشانەوە ناهێڵێت.
5. فستق ئەگەری توشبوونی ئەندامی زاوزێ بەنەخۆشی كەم دەكاتەوە.
6. هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە كۆكەیان هەیە، ئەوا دەرمانێكی باشە، چونكە بۆ نەخۆشییەكانی سنگ زۆر باشە.
7. ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە سودی لێ دەبینن، چونكە رادەی شەكر لەخوێندا كەم دەكاتەوە.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |