ZNA - هه‌ولێر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی چه‌كدارانی داعش، 22 چه‌كداری داعش كوژرا، كه له نێوانیاندا دوو سه‌ركرده‌ی دیاری تێدابووه.
عەبدولوەهاب ئەلسەعدی، بەرپرسی دەزگای دژه تیرۆر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگه‌یاند، "دوای ئەو زانیاریانەی دەستیان کەوتووە لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە، پلانیان بۆ پۆپه‌راسیۆنێك دانا كه بە دوو قۆناغ ئەنجامدرا، یەکەمیان دابه‌زینی هێزه‌كان بوو له فڕۆكه، لە ناوچەیەکی نزیک چه‌كداره‌كان دووەمیشیان جوڵه پێكردنی هێزه‌كان بوو به نهێنی.
عەبدولوەهاب ئەلسەعدی، بەرپرسی دەزگای دژه تیرۆر، رایگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له پارێزگای ئه‌نباردا 22 چه‌كداری كوژران، كه یه‌كێكیان والی فه‌لووجه بووه بەناوی بەرزان حسێن عەلی.
هه‌رله کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا لیوا قەیس ئەلمحەممەداوی، جێگری سەرۆکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، کۆی ژمارەی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له سێ بۆ چوار پارێزگا لە 400 بۆ 500 چەکدار تێناپەڕێت.
ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە |