ZNA-هەولێر
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوای كۆبوونه‌وه‌ی جانێت یێلین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانی هه‌ردووبانك، گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی بانكی "سیلیكۆن ڤاڵی" و "سیگنه‌چه‌ر".
رۆژی یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یێندراوێكی كۆشكی سپی دا هاتووه، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م دووبانكه دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هه‌ركات پێویستیان بوو ده‌توانن پاره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت له‌رۆژی هه‌ینی ئه‌و دوو بانكه ئیفلاس بوونی خۆیان راگه‌یاند.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پابەندبوونی خۆی دەربڕی و گوتی: "ئەوان به‌ته‌واوی بەرپرسیارن لەوەی روویداوە.
بایدن ده‌شڵێت: "دڵخۆشم کە چارەسەرێکی خێرایان دۆزیوەتەوە کە کرێکارانی ئەمریکی و بزنسە بچووکەکان دەپارێزێت و سیستەمی داراییمان بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە، هەروەها چارەسەرەکە دڵنیای دەدات لەوەی پارەی باجدەران لە مەترسیدا نییە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "گەلی ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەتوانن متمانەیان هەبێت کە پارەی بانکییان له‌و بانكانه نافه‌وتێت.
رۆژی هه‌ینی، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بڕیاریان دابوو بۆ داخستنی بانكی" سلیکۆن ڤالی” و له‌ژێر چاودێریی خۆیاندا هێشته‌وه، تا رۆژی دووشەممە، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی نەیتوانی مافی کڕیارەکانی جێبەجێ بکات، ئەمەش دڵه‌راوكێی له‌نێوان خه‌ڵكدا دروست كرد.
به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز، ئیدارەی ئەمریکا، ئاماژەی کردووە، تا 31 کانوونی دووەم پاره‌ی بانكی سیگنه‌چه‌ر بە گشتی نزیکەی 88.59 ملیار دۆلار بووە.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |