ZNA_ هەولێر پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دوای وهرگهڕانی بهلهمێكی كۆچبهران له كهناراوهكانی لیبیا، نزیکەی 30 کۆچبەر بێسەروشوێنن.
میدیاکانی ئیتاڵیا لە زاری پاسەوانی کەناراوەکانی وڵاتەکەیان راگهیاندووە: "ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی كۆچبهرهكان لە دەرەوەی ناوچەی بەرپرسیارێتی ئیتاڵیا ئەنجامدراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، 17 کۆچبەر لە رێگەی کەشتییەکی بارهەڵگرەوە رزگارکراون و 30 کۆچبەری دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
هەینی رابردوو دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ئۆپەراسیۆنێکی فریاگوزاری گەورەیان دەستپێکرد، کە پێنج بەلەمی دەوریە و سێ کەشتی و فڕۆکەیەکی پاسەوانی کەناراوەکان، کەشتییەکی هێزی دەریایی بەشداریان کرد بۆ رزگارکردنی زیاتر لە هەزار کۆچبەر لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی لیبیاوە.
رێكخراوی ئالارم فۆن رایگەیاندبوو، کە 500 کۆچبەر لە بەلەمێکدا لە کەناراوەکانی سیسیلیا پێویستیان بە رزگارکردن هەیە.
بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی ئەوروپا، فرۆنتێکس، لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا له رێگای دهریای ناوهراست، نزیکەی 12 هەزار کۆچبەر هاتووه، ئهو ژمارهیهش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو دوو هێندە زیادبووه.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |