English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژكاری دارایی سودانی: عێراق پاره‌ی له‌ بانكی سلیكۆن ڤاڵی دا نیه‌
2023-03-13 [09:43 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران، دووپاتی کردەوە, کە پارەی دانراوی دارایی عێراق لای بانکی یەدەگی فیدراڵی يه‌، ده‌شڵێت، عێراق وەبەرهێنانی دارایی لە بانکی سلیکۆن ڤالی ئەمریکیدا نییە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاند، پرسی داڕمانی بانکی (سلیکۆن ڤاڵی) لە ئەمریکا هۆکاری سەرەکی  به‌رزبوونه‌وه‌ی قەرزەکان گەیشتوونەتە ئاستێک کە ئه‌و بەربەستە سەلامەتە تێدەپەڕێنێت له‌سه‌ر خاوه‌ن پشکەکانی بانكه‌كه‌.

سەبارەت بە مەترسییەکانی کاریگەرییەکانی ئیفلاس بوونی بانکی ئەمریکی لەسەر عێراق، ساڵح گوتی، "عێراق پارەی دانراوی لە بانکی پێشوودا نییە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "پاراستنی دۆلاری عێراق لە بانکی یەدەگی فیدراڵی دانراوه‌.

ئه‌و گوتیشی: وەبەرهێنانە عێراقییەکان لە چوارچێوەی وەبەرهێنانی کورتخایەندا لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە وەبەرهێنان ده‌كه‌ن و بە پێی بەڵگەی وەبەرهێنانی ستاندارد کە لە مەترسی جۆراوجۆر دوور دەخرێنەوە.





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad