English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزشی كوردستان ئاماده‌ی خولێكی راهێنه‌رایه‌تیی له‌شجوانی كرد
2023-03-13 [09:54 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13 ی ئادار، سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی خولێكی راهێنه‌رایه‌تیی له‌شجوانی بوو. 
خوله‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی یه‌كێتیی له‌شجوانی و لێهاتوویی جه‌سته‌یی - لقی هه‌ولێر بوو و له‌ ژێر چاودێریی یه‌كێتیی ناوه‌ندی له‌شجوانی و لێهاتوویی جه‌سته‌یی عێراق به‌ڕێوه‌ چوو. 
له‌ كردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش ئاماده‌بووان كرد و تێیدا رۆڵی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی له‌شجوانی به‌رز نرخاند له‌ گرنگیدان به‌م وه‌رزشه‌. هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا داوای له‌ به‌شداربووان كرد وه‌ك راهێنه‌ر پێویسته‌ زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی یاریزان هه‌بێت و  شاره‌زاییان له‌ هه‌موو یاساكانی ئه‌م وه‌رزشه‌ هه‌بێت تا بتوانن كاره‌كانیان له‌م بواره‌ به‌ جوانترین شێوه‌ رابپه‌ڕێنن.
جێی باسه‌ كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی راهێنه‌رانی یارییه‌كه‌ بۆ پله‌ی C ساز كرا و كۆمه‌ڵێك وه‌رزشوان به‌شدارییان تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێ. 
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش - كوردستان





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad