English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی هێلکە دادەبەزێت
2023-03-13 [10:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نرخی کارتۆنێک هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێمی دابەزی، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، هێلکەی نێوخۆ زۆرە و خواستیش لەسەری کەمبووەتەوە.

سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 13ـی ئاداری 2023) ئاشكرای كرد: "هێلکە نرخەکەی زۆر دابەزیوە. ئەمڕۆ کارتۆنێک بە 52 بۆ 53 هەزار دینارە".

هەر کاتۆنێک هێلکە 12 تەبەقەی تێدایە. ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەولێر و سلێمانی تەبەقەی بە چوار هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت. سەرەتای ساڵ تەبەقەی بە شەش هەزار و 500 دینار بوو.

سۆران عەبدولغەفوور لەبارەی دابەزینی نرخی هێلکە گوتی: "بەرهەمی نێوخۆیی هێلەکەمان زۆرە؛ ئێستاش بەرهەمێکی زۆر لە بازاڕەکاندایە و ئەوەش هۆکاری دابەزینی نرخەکەیەتی".

سەرەتای ئەمساڵ بەهۆی؛ ناجێگیریی بەهای دۆلار، گرانبوونی بەهای ئالیک و هەناردەکردنی هێلکە بۆ دەرەوەی عێراق، نرخی کارتۆنێک هێلکە لە هەرێمی کوردستان گەیشتبووە 75 هەزار دینار؛ دواتر و لە مانگی رابردوو، نرخەکەی بۆ 68 هەزار دینار دابەزی.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad