ZNA - ههولێر
بەرپرسانی فریاکەوتنی خێرا دەڵێن بەهۆی ژێر ئاو کەوتنی دوو بەلەمی ڕاوە ماسییەوە لە دەرەوەی کەناری سان دیێگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا لانیکەم هەشت کەس گیانیان لە دەستداوە، ئەوەش لە ئەرکێکی دیاری قاچاخچێتیدا.
تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای سان دیێگۆ دەستییان کرد بە گەڕان و ڕزگارکردنی کۆچبەرەکان، ئەوەش دوای ئەوەی تەلەفونێکیان لە کەسێکەوە پێگەیشتووە کە بە زمانی ئیسپانی قسەی کردووە و باسی لە بەلەمەکان کردووە لە دەرەوەی کەناری سان دیێگۆ.
سەرۆکی تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای سان دیێگۆ جەیمس گارتلاند وتی تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دوو بەلەمییان دۆزیوەتەوە کە نقومبوون، لاشەی هەشت کەس لە ئاوەکە هێندراونەتە دەرەوە.
وتیشی " ئەمە یەکێکە لە خراپترین کارەساتەکانی قاچاغچێتی کردن کە لە کالیفۆرنیادا ڕوویدابێت، بە دڵنیاییەوە خراپترینە لێرە لە سان دیێگۆ."
بەرپرسان تاوەکو ئێستا نەیانزانیوە قوربانییەکان خەڵکی کوێ بوون، بەڵام بە ڕۆژنامەنووسانییان وت هەموویان کەسی پێگەیشتوو بوون.
voa
ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە |