ZNA - هه‌ولێر
ئەمڕۆ بانكى ناوه‌ندی عێراقی، بڕی زیاتر له 215 ملیۆن دۆلار خسته بازاڕه‌وه، كه ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌راورد به‌دوێنی كه زیاتر له 189 ملیۆن دۆلار بوو، زیاتر بووه.
بانكی ناوه‌ندی له‌راگه‌یەندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه( 13ی ئادار2023)، 147 ملیۆن و 193 هه‌زار 281 دۆلاری به شێوه‌ی حه‌واڵه فرۆشتووه.
هه‌روه‌ها 68 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش فرۆشتووه، كه كۆی گشتی خستنه بازاڕی دۆلار بۆ ئه‌مڕۆ ده‌كاته 215 ملیۆن و 493 هه‌زار و 281 دۆلار.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 12/3/2023، بانكی ناوه‌ندی بڕی 189 ملیۆن و 289 هه‌زار و 340 دۆلاری خستبووه بازاڕه‌وه.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |