هەولێر : ZNA سیل بەوە ناسراوە نەخۆشییەكی درێژخایەن و گواستراوەیە بەهۆی جۆرە بەكتریایەك تووشی مرۆڤ دەبێت و زۆرینەی جار ئەو بەكتریایە لەسییەكاندا جێگیردەبێت ، بەڵام هەندێكجار زیان لەبەشەكانی دیكەی لەش دەدات وەك گورچیلە و مێشك
. لە لاپەڕەی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، بەكتریای سیل بەهۆی هەواوە لەكاتی كۆكە و پژمینی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە ئەو بەكتریایە توانای هەیە بۆچەند کاتژمێرێك لەهەوادا بمێنێتەوە و كۆكەی بەردەوام بۆ زیاتر لە دوو هەفتە بە یەكەم نیشانەی تووشبوون بەسیل دادەنرێت
. سیل نەخۆشیەكی بۆماوەیی نیە و ڕوودەدات بەهۆی گواستنەوەی بەكتریا لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە یاخود خواردنەوەی شیری پاكژنەكراو
. نەخۆشی سیل ئەگەر بەشێوەیەكی تەندروست چارەسەرنەكرێت و نەخۆش پابەند نەبێت بەرێنماییەكانی پزیشك ئەوا زۆرینەی جار دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان و دەكرێت كەسێك زیاتر لەجارێك تووشی سیل بێت.
دیارترین نیشانەکانیشی ئەمانەن
: - كۆكەی بەردەوام بۆ دوو هەفتە زیاتر لەگەڵ بوونی بەڵغەمی خوێناوی
. - بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و تالێهاتن
. - ئارەقكردنەوەی شەوانە و هەستكردن بەگێژبوون
. - لەدەستدانی كێش و ئازار لەسنگ و لاوازی ویستی خواردن. چ كاتێك پێویست دەكات پزیشك ببینرێت
: لەكاتی بوونی تا و كەمبوونەوەی كێشی بێ هۆكار و ئارەقكردنەوەی شەوانە و كۆكەی بەردەوام دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |