ZNA - ههولێر
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستی داعشی لە باشووری بەغدای پایتەخت دەستگیرکراون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری بەغدا، دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەناو فەرماندەی مەفرەزە بووە لە ویلایەتی باشوور سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
AA
ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە |