ZNA : هەولێر بەشێوەیەكی گشتی بەردی زراو تەنها ئەو كاتە پێویستە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت كە هۆكاری ئازارو ناڕەحەتی بێت، یان هۆكاری گیرانی بۆری زراوو هەوكردنی تورەكەی زراوو پەنكریاس بێت.
هەندێك جار بەردی زراو بێدەنگەو هیچ ئازارو ناڕەحەتی دروست ناكات، بەڵام وا باشترە كە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت، ئەو حاڵەتانەش تەنها ئەمانەی خوارەوەن
: 1. ئەگەر قەبارەی بەردەكە لە (3) سەنتیمەتر گەورەتر بوو
. 2. ئەگەر بەردی زراو لەگەڵ گۆشتی زیادە دروست بوو بوو لە دیواری تورەكەی زراو
. 3. ئەگەر گۆشتی زیادەی تورەكەی زراو (1) سەنتیمەتر یان زیاتر بێت
. 4. ئەو نەخۆشانەی كە گۆڕینی ڕێڕەوی خواردنی بۆ ئەنجامدراوە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش وا باشترە كە نەشتەرگەری لابردنی زراویان بۆ ئەنجام بدێت پێش ئەوەی بەرد دابەزێتە بۆری زراو.
باشترین ڕێگاش بۆ لابردنی زراو بریتیە لە نەشتەرگەری ناوسكبینی (نازور) تەنها لەڕێگای چەند كونێكی بچووكەوە، بەمەش نەخۆشەكە كەمترین ئازارو كەمترین برینی بۆ دروست دەبێت
. (د. حەبیب مەحمود عەبدولڵا – پسپۆڕی ورد لە نەشتەرگەری ناوسكبینی كۆئەندامی هەرس و قەڵەوی)
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |