هەولێر ZNA بە داخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ، پێنج کەس لە ئەندامانی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، لە ماوەی تەنیاپێنج ڕۆژیشدا، شازدە کەس لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆیەوە، بوونەتە قوربانی . پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیخۆم، ئاراستەی کەس و کار و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش، بۆ بریندارەکان دەخوازم.
جێی نیگەرانی و داخێکی زۆرە ، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی ڕووداوەکانی هاتووچۆیەوە، گیان لەدەست دەدەن. بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان و شوفێران دەکەم، کە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن ودووربن لە تیژڕۆیی.
لە هەمانکاتدا، دەبێ وەزارەتی ناوخۆش پێداچوونەوە بە سیستەمی هاتووچۆ بەگشتی و رێنمایی و یاساکانی هاتووچو و ڕێگا و بانەکانبکات و ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی شوفیری توندتر بکەن .
پێویستە هەموو ڕێکار و ئامادەکارییەک بکرێت بۆ سنووردانان بۆ ڕووداوەکانی هاتووچۆ و دڵنیابوون لە پابەندبوونی هەمووان بە مەرجەکانیسەلامەتی و یاساکانی هاتووچۆ.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/3/13
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |