هەولێر ZNA سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنى یاسای به‌رده‌وامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (١٢)ى ساڵى٢٠٢٢ و زه‌مینه‌سازیى سیاسى و یاسایى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى دیاریكراودا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له ڕه‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان، پێشوازى له به‌ره‌وپێشچوونى ڕێوشوێنه وته‌كنیكییه‌كانى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، ڕایده‌گه‌یێنین كه له ئاستى زه‌مینه‌سازیى یاسایى،سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ى كه پێشتر له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرابوون ئاراسته‌ى لێژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان كراوه، بۆده‌ستپێكردنى هه‌نگاوه كردارییه یاساییه‌كان و دروستكردنى سازانى نیشتمانى له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان. له‌وڕوانگه‌یه‌وه په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى ٢٠٢٣⁄٣⁄١٥ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاسایى بۆ پێكهێنانى لێژنه‌ى تایبه‌ت به‌كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن ئه‌نجام ده‌دات.
بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌ستوبرد بكه‌ن له گه‌یشتن به لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌پێناوى خێراتركردنى پرۆسه‌ىئاماده‌كاریى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
١٣ی ئازاری ٢٠٢٣
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |