هەولێر ZNA خاوەنی نوسینگەێکی فرۆشتنی دۆلار دەلێت پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو نرخی دۆلار نزم ببێتەوە بەرامبەر دیناری عێراقی چونکە رۆژانە دۆلارێکی زۆر دەخرێتە بازارەوە .
محەمەد قادر خاوەنی نوسینگەی ئالوگۆری دراو بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند بەهۆی ئەوەی رێکارەکان تونتر کراون بۆ چونەدەرەوەی دۆلار رۆژانەش برێکی زۆر دۆلار دەخرێتە بازاراوە پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار نزم ببێتەوە لە بەرامبەر دیناری عێراقی .
محەمەد قادر گوتیشی بەهۆی ئەوەی هێشتا لە ناوەخۆ خواست لەسەر کرینی دۆلار بەرزە بۆییە ئەمە رێگرە لە بەرزبوونەوەی دۆلار بەلام پێشبینم واییە لەم چەند هەفتەییە نرخی دۆلار نزم ببێتەوە بەهای دینار بەرزبوونەوە بەخۆی ببینێت .
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |