ZNA – هەولێر
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، دوو موشەکی جۆری کروزی ئەتۆمی کە لەسەر ژێردەریاییەکانەوە هەڵدرا، بەسەرکەوتوویی تاقی کرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور هەروەها بڵاوی کردەوە، ئەو دوو موشەکە کروزە ئەتۆمییەی سوپای کۆریای باکوور تاقیکردوونەتەوە لە جۆری ستراتیژی بوون و بەشێکیشن لە پرۆژەی وەڵامدانەوەی پیۆنگ یانگ دژی هەموو جۆرە هەڕەشەیەک.
باسی لەوەشکرد، ئەو ژێردەرییایەی موشەکەکانی لەسەرەوە هەڵدراون لەجۆری 8.24 بوون و دەریای رۆژهەڵاتی کۆریاوە هەڵدراون.
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |