English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و کۆریای باشوور دەستیان بەمانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکەیان کرد
2023-03-13 [04:13 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ  دووشەممە سوپای ئەمریکا و کۆریای باشوور ئەو مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەیان دەستپێکرد کە ماوەی چەند هەفتەیەکە ئامادەکاریی بۆ دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیەتێت پرێس لەم بارەیەوە بڵاویکردەوە، مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور ماوەی 11 رۆژ دەخایایەنێت و ئامانج لێی ئامادەکاریی و هەماهەنگی هەردوو وڵاتە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیە لە نیمچە دوورگەی کۆریا.

ئاسۆشیەتت پرێس ئاماژەی بەوەشداوە، لە مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکەیاندا ئەمریکا و کۆریای باشوور ژمارەیەک سیستەمی بەرگری ئاسمانی نوێ تاقیدەکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆریای باکوور دوو موشەکی کروزی ئەتۆمی لە دەریای رۆژهەڵاتی کۆریا تاقی کردەوە.





ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad