ZNA_ هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 13-3-2023، لەشاری ھەولێر گەرەکی کورانی نوێ، بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، د. عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی و بەشداری مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی لەمەراسیمێکدا مزگەوتی" حاجی یاسین بەڕانەتی" کرایەوە لەوتەیەکدا د. پشتیوان سادق پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی گەرەک کردو دەستخۆشی ئاراستەی خێرخواز کرد کە توانیویەتی مزگەوتەکە بەدیزاینێکی نوێ و بەپێ پلانی نوێی ئەندازیاری وەزارەت دروست بکات. حکومەتی کوردستان لەسەرنەخشەی دابەشکاری جوگرافی، بەدابینکردنی زەوی باش و شایستە، پشتیوانی لەدروستکردنی مزگەوت لەشوێنە پێویستەکان دەکات، وێرای دەستەبەری ھەموو خزمەتگوزاریەکانی تر لەلایەت وەزارەتمانەوە، جێگەی ئاماژەیە ژمارەی مزگەوتەکانی کوردستان (٥٨١٥) مزگەوتە و وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی تری بۆدابین دەکات .
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad