English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو تۆمەتبارەی بەنزینی لە ئۆتۆمبێل دەکرد و پارەی نەدەدا دەستگیر کرا
2023-03-13 [05:39 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کە ئەو تۆمەتبارەی بەنزینی لە ئۆتۆمبێل دەکرد و پارەی نەدەدا، دەستگیر کرا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا.

مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ دووشەممە ١٣ی٣ی٢٠٢٣ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی خەبات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. م. م) دەستگیر کرد، کە لە بەنزینخانە پاش تێکردنی بەنزین پارەی نەدەدا و ڕایدەکرد.

ھەروەھا مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا لە جۆری (میتسۆبوشی / گڵاند) و تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان ڕاگیرا.

 

رێباز یونس

 





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad