English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاوی نوێکردەوە
2023-03-13 [05:48 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر هاوبەشانی ئاگاداردەکاتەوە، کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاوی نوێکردەوە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، ئەمڕۆ (دووشەممە 13ی ئادار / مارسی 2023) ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: دوای ئەوەی لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تاكو ئێستا پێوەریان نەبەستووە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمەودوا بنكەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان لە پێشوازیی هاوبەشانی ئاودا دەبن بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو بەمشێوەی خوارەوە:

1- بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە 20 هەزار دینار.

2- بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحییە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان، لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار.

3- فەرمانگەكانی تایبەتمەند بە بەستنی پێوەری ئاو، بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاوبەشانی ئاو دەكەن، بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی نوێكراوەتەوە لێی سوودمەند بن.

4- پێویستە ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە تاكو 21/4/2023 مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن، ئەگینا دوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە، ناتوانن لە داشكاندنەكەی حكوومەت سوودمەند بن.

5- بڕیارەكە چەند جارێكی دیکە لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان نوێكراوەتەوە و لە دوای 21/4/2023 چیتر نوێ ناكرێتەوە.





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad