English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی تورکومان: ئێمە هیچ کاتێک نەبووینە گرفت لە بەردەم هەڵبژاردندا
2023-03-13 [06:00 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمرۆ دووشەممە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

سارا چاوشلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆی دووشەممە ١٣ی٣ی٢٠٢٣ سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەل پێکهاتەکان کۆبوونەوەیی ئەنجامدا و  ئەنجامی کۆبوونەوەکەش زۆر باش بوو و داوامان کرد بە زووترین کات هەڵبژاردن بکرێت و بۆ پێکهاتەکانیش یەک بازنە بێت، ئێمە هیچ کاتێک نەبووینە گرفت لە بەردەم هەڵبژاردن و هەمیشە هۆکارێکی خێر بووین، بۆیە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان گووتی: هەموو پێکهاتەکان کۆک بوون کە هەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت و هۆکارەکەشی ئەوەیە، چونکە شوێن هەیە کە مەسیحی هەر لێ نییە و ناکرێت بازنە بێت و مەسیحی لێ نەبێت، بۆیە پێویستە یەک بازنەیی بێت و هەڵبژاردنیش لە کاتی خۆی هەبێت و کۆمسیۆنیش کارا بکرێت.

ھەروەھا سارا چاوشلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو ، کە ئێمە نامانەوێ بەربەست لە بەردەم هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکانیش زیاد بکرێت نەک دابەش بکرێن و هەرکاتێک زیاد کرا ئەوکات ڕاستەوخۆ بەسەر هەموو ناوچەکان دابەش دەبن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad