ZNA_ هەولێر رۆژی یەكشەممە، بەڕێز (دكتۆر سالار عوسمان) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە یاوەری ئەندامانی بەش بەڕێزان (تەحسین دۆلەمەری، مھەندس ئەحمەد بریفكانی) سهردانی لقی (10)ـی سۆرانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لهگهل ھەڤاڵ (بههرام عهریف یاسین) بەرپرسی لق و کارگێڕ و ئەندامانی لق كۆبووهوه.
ئامانج لەو سەردانە، دروستكردنی ھەماھەنگیی زیاتری نێوان ئۆرگان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بۆ گەیاندنی پەیامی پارتیمان بە ھاووڵاتیان، ھاوکات تیشك خرایە سەر گرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن و ئەرک و بەرپرسیاریەتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |