ZNA- هەولێر
نێوەندی ئاماری سەر بەوەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، لەساڵی 2022دا زیاتر لە 3 هەزار و 21 کەس لە عێراق بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لە دەس تداوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویشی کردەوە، لەماوەی ساڵی 2022 دا 11 هەزار و 523 ڕووداوی هاتوچۆ لە عێراق روویانداوە.
باسی لەمەش کرد، رێژەی رووداوی هاتوچۆ لەساڵی 2022 %6.8 بەبەراورد بە ساڵی 2021 زیادیان کردووە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەمەش داوە، لە 3 هەزار کەسەی بە ڕووداوی هاتوچۆ لەساڵی 2022 لەعێراق گیانیان لەدەست داوە، 2474 کەسیان لەرەگەزی نێر و 547 یان لە ڕەگەزی مێ بوون.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |