ZNA - ههولێر
ئەرکانی گشتی سوپای کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا وتی، لە ئاوەکانی نزیک بەندەری سینپۆی ڕۆژهەڵاتی کۆریای باکوور، هەڵدانی موشەکێکیان لە ژێردەریایی کۆریای باکوورەوە بینیوە.
بەپێی بەرپرسانی کۆریای باشوور، بەرپرسانی هەواڵگری کۆریای باشوور و ئەمەریکا شیکاری بۆ وردەکارییەکانی هەڵدانی موشەکەکە دەکەن. ئەمەش لەم ساڵدا نوێترین تاقیکردنەوەی چەکی کۆریای باکوورە.
هەڵدانی موشەکەکە پێش دەستپێکردنی مەشقە سەربازییە هاوبەشە بەرفراوانەکەی ئەمەریکا و کۆریای باشوور دێت کە کۆریای باکوور بە مەشقێک بۆ داگیرکاری ناوی دەبات.
voa
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |