English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌شناسی: شه‌پۆڵێكی باران به‌ڕێوه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری لافاویش هه‌یه‌
2023-03-14 [05:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هۆشدارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ شه‌پۆڵێكی بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویش هه‌یه‌.

كه‌شناسی له‌ هۆشدارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: رۆژى چوارشەم کاریگەرى نزمەپاڵەپەستۆى تورکیا ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، شەپۆڵێکى بارانبارین تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵەدا ئاستى دابارین لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەرێژەى مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زۆرترین رێژەى باران بارینی شه‌پۆڵه‌كه‌ لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچەشاخاوییەکان و قەزا و ناحییەکانى پارێزگاکە دەبێت بە بەراورد بە ناوچەکانى تر.

كه‌شناسی هۆشداریشی دا كه‌ لە کاتى دابارین پێشبینى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو و لافاویش دەکرێت.

سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژی پێنجشه‌م، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه‌ کاریگەرى شه‌پۆڵه‌كه‌ هه‌ر ده‌مێنێت، به‌ڵام لە ناوچەكان بەرێژەیه‌كی کەمتر باران دەبارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ لەگەڵ هاتنى شۆپۆڵه‌كه‌، بارستە هەوایەکى ساردیشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت كه‌ پێشبینی ده‌كرێ پلەکانى گەرما بۆ (4-6 ) پلە نزم ببنه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئەگەرى بارینى تەزرەش هەیە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه‌ لە کاتەکانى ئێوارەی رۆژی پێنجشه‌م کۆتایی دێت.





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad