ZNA_ هەولێر
پۆلیسی کیوبیک رایگیهیاند، رۆژی دووشەممە لە شارۆچکەی ئەمکێ لە ویلایەتی کیوبیک ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ خۆی به بهخهڵكدا كێشاوه لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوه و نۆ کەسیش برینداربوون.
هێلین سانت پیێر، گوتەبێژی پۆلیسی کیوبیک، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگهیاند، پیاوێکی تەمەن 38 ساڵ لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکراوە، دهشڵێت، لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دیاریکردنی بارودۆخی رووداوهكه.
رووداوهكه لە ناوەندی شاری ئامکێ روویدا کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە شهش هەزار کەسە و دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری کیوبیک له كهنهدا.
پۆلیس رایگەیاندووە، ئەو دوو کوژراوە کە یەکێکیان تەمەنی شەستەکان بووە و ئەوی دیکەیان تەمەنی حەفتا ساڵان بووە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە سێ منداڵ لەنێو بریندارەکاندا هەن.
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، دڵم لگهڵ هاونیشتمانەکانمه لە کیوبیک.
لە ساڵی 2018 لە شاری تۆرۆنتۆ کە گەورەترین شاری کەنەدایه پیاوێک خۆی بەناو خەڵکدا کێشا و لە ئەنجامیدا، 11 کەس گیانیان لهدهستدا و 16 کەسیش برینداربوون.
ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە |