ZNA-هەولێر
هۆشدارى کەشناسی /هاتنی شەپۆڵێکى باران بارین بۆ سەر ناوچەکەمان رۆژى چوارشەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى تورکیا ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات شەپۆڵێکى باران بارین تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ، لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە ئاستى دابارین لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەرێژەى مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە ، زۆرترین رێژەى باران بارینش لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچەشاخاوییەکان و قەزاو ناحییەکانى پارێزگاکە دەبێت بەبەراورد بە ناوچەکانى تر ،لەکاتى دابارین پێشبینى بەرزیوونەوەى ئاستى ئاو دەکرێت، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە درێژ دەبێتەوە بۆ رۆژى پێنج شەممە وباران لەناوچەى جیاجیا دەبارێت بەرێژەى کەمتر ، لەگەڵ هاتنى بارستە هەوایەکى سارد بەمەش پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (4-6 ) پلە و ئەگەرى بارینى تەزرەش هەیە ، لەکاتەکانى ئێوارەدا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت .
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad