English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی بۆ مانگی ره‌مه‌زان كه‌مكرده‌وه‌
2023-03-14 [09:37 AM]

هه‌ولێر - ZNA


دیوانی خزمەتگوزاری شارستانی کوێت، کاتی دەوامی فەرمی دەزگاکانی حکومەت بۆمانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كه‌مكرده‌وه‌.

عیسام ئەلروبیان، سەرۆکی دیوان رایگه‌یاند، دەوامی فەرمی فه‌رمانبه‌ران لە یەکشەممە تا پێنجشەممەی هەر هەفتەیەک لە مانگی رەمەزاندا، رۆژانە چوار کاتژمێر و نیو دەبێت.

رۆژنامه‌ی ئه‌لقه‌باسی کوەیتی، بڵاوی كرده‌وه‌، سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوە رێگا خۆش دەکات بۆ جێبەجێکردنی کاتی کارکردن لە وەزارەتەکان و بەشە خزمەتگوزارییەکان بۆ هەمیشەیی.

ده‌شڵێت: ئەم سیستەمە دەبێتە هۆی نەهێشتنی دیاردەی بێکاریی و قەرەباڵغی فەرمانبەران لە ناو فەرمانگەکاندا،هەروەها چارەسەرکردنی قەیرانی وەستانی ئۆتۆمبێل لە هەندێک ناوچە و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە شەقام و رێگاوبانەکان.

رۆژنامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دەتوانرێت بە پڕۆڤەیەکی پێشوەختە هەژمار بکرێت بۆ تاقیکردنەوە و سەرکەوتنی کاتی دەوامی فه‌رمانبه‌ران، هه‌روه‌ها سەرۆکی دیوانی خزمەتگوزاری شارستانی بڕیارێکی دەرکردووە و تێیدا سێ  بەرواری جیاوازی ئامادەبوون و رۆیشتن لە مانگی ڕەمەزاندا دیاریکردووە .

سەرۆکی دیوان، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر دەزگایەکی حکومی دەتوانێت زیاتر لە یەک کاتی دەوامی فەرمی هەڵبژێرێت لەو بەروارانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، بەپێی بارودۆخی کارکردن و سروشتی کارکردن و بەبێ زیانگەیاندن بە رەوتی کارکردن





ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad