English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ئەمشەو دوو یانە دەگەنە قۆناغی داهاتوو
2023-03-14 [11:00 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ و لە کاتژمێر 11ی شەودا دوو یاری بەڕێوەدەچن.

 

لە یاری یەکەمدا یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەکات.

 

لە یاری چووندا کە بە یەکسانی و بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهاتبوو، لەم یاریەدا پێویستە یەکێکیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت تا بگاتە قۆناغی داهاتوو، هەر یەکسابوونێک جگە لە بەبێ گۆڵ، ئەوا یاریەکە دەچێتە لێدانی یەکلاکەرەوە.

 

لە هەمان کاتدا، یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کە لە یاری چووندا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنابوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی دەبێتەوە و پێویستی بە تەنیا یەکسانبونێکە کە بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

 

چوارشەممەش دوو یاریتر لە کاتژمێر 11دا بەڕێوەدەچن، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەکات و هەلی گەیشتنی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی زیاترە چونکە لە یاری چووندا بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنابوو.

 

لە هەمان کاتدا، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کە لە یاری چووندا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی بردبووەوە لە یاریگای دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا میوانداری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی دەکات.

 

یانەی ناپۆلی کە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، تا ڕادەیەک ئەرکی ئاسانە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad