ZNA_ هەولێر لە بەڕێوەبەرایەتی #میرەی گشتی #هەڵمەتێکی #دارچاندن بەڕێوەچوو
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ ١٤ی ئاداری ٢٠٢٣، لە بارەگای میرەی گشتی، بە سەرپەرشتی لیوا روکن هۆشمەند رەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و بە بەشداری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، هەڵمەتێکی گشتی بۆ چاندنی ژمارەیەک نەمام بەڕێوەچوو.
لە هەڵمەتەکەدا چەندان نەمام لەو شوێنانە چێنران، کە پێویستن و بەشێکن لە پڕۆسەی سەوز کردنی بارەگای میرەی گشتی، وەک یەکەیەکی گرنگ لە وەزارەتی پێشمەرگە.
شایانی باسە چاندنی دار لە وەزارەتی پێشمەرگەش، لە چوارچێوەی پڕۆسەی هەڵمەتەکانی چاندنی دارە، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت، بۆ سەوز کردنی بەشێکی زۆری ناوچەکانی کوردستان و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |